ڕاستەوخۆ

ڕێكخراوێك: ئیسرائیل به‌ نایاسایی له‌ لوبنان فسفۆڕی سپی به‌كارهێناوه‌

reset font size increase font size

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردووه‌، به‌ گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی ده‌ستان كه‌وتووه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئیسرائیل بە شێوەی نایاسایی فۆسۆفۆڕی سپی لە لوبنان بەکاردەهێنێت.

ڕێکخراوه‌كه‌ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل بە شێوەیەکی نایاسایی، تەقەمەنی فسفۆری سپی لە شارۆچکەی "یۆحمۆر"ی باشووری لوبنان⁠ بەکارهێناوە، ⁠ئەمەش مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی دروستکردووە.

ده‌شڵێ، هەشت وێنەیان بەردەست کەوتووە، پشتڕاستی دەکاتەوە فسفۆری سپی لە لوبنان بەکارهاتووە، هەروەها تیشک دەخاتە سەر پێویستی لەبەرچاوگرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە چەکی سووتێنەر.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە زاری سوپای ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل بێ ئاگان و بەکارهێنانی ئەو جۆرە تەقەمەنییە لە لوبنان پشتڕاست ناکەنەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.