ڕاستەوخۆ

عێراق بڕیاریدا 4 ملیۆن تۆن گەنمی جووتیاران بکڕێتەوە و نرخی هەر تۆنێکیشی بە 700 هەزار دینار دیاریکرد

reset font size increase font size

حکومەتی عێراق بڕیاریدا چوار ملیۆن تۆن گەنمی جووتیاران بکڕێتەوە، و بۆ هەر تۆنێکیش بڕی 700 هەزار دیناری دیاریکرد. بڕیارەکەش بە مەرج و ڕێکار بۆ سەر ڕووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکان پۆلێن کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دیاریکردنی نرخی 700 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک، تایبەتە بەو زەویانەی ڕووبەرەکەیان تاوەکو هەزار دۆنمە؛ بەڵام بۆ ئەو زەویانەی ڕووبەریان لەو ڕێژەیە زیاترە، نرخی هەر تۆنێک گەنم بە 500 هەزار دینار دیاریکراوە.

لە چوارچێوەی هەنگاوەکان بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی کشتوکاڵ، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە دابینکردنی 70٪ـی پاڵپشتی بۆ نرخی تۆوی گەنم و پاڵپشتیی سەد لە سەد بۆ دەرمانی قڕکەر. هەروەها بڕیاردرا بە ڕاگرتنی باجی گومرگیی 35٪ لەسەر هاوردەکردنی پەین تاوەکو شوباتی 2027.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.