عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بەمزووانە دوژمنان هێزی ئێران دەبینن".
لەپاش بۆردومانکردنی زانکۆی شەریفی پیشەسازیی لە تاران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی ئێکس نوسیوویەتی، ئەمریکا و ئیسرائیل لەدوای زانکۆکانی دیکەی ئێران، هەڵساون بە بۆردومانکردنی زانکۆی شەریف کە ناوەندێکی تەکنەلۆژییە و ئەوەش دەستدرێژیییەکی تەواوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا عێراقچی ئاماژەی بە تواناکانی ئێران کردووە و گوتویەتی"دوژمنان بەمزووانە تواناکانمان دەبینن".
قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ تا سبەینێ مۆڵەتی داوە بە ئێران و ڕایگەیاندووە، "لەدوای ئەوە ئەگەر ئێرانییەکان ڕێکنەکەون و گەرووی هورمز نەکەنەوە ئەوا وڵاتەکەیان دەکاتە دۆزەخ".