وەزیری دەرەوەی ئێران گه‌یشته جنێفی سویسرا و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ رافائێل گرۆسی و سبه‌ینێش له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكی كۆده‌بێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عێراقچی لەگەڵ تیمێكی پسپۆڕی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کۆبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس، لەبارەی سەردانەکەی بۆ جنێڤ و هەروەها کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا کە بڕیارە رۆژی سێشەممە بەڕێوەبچێت، رایگەیاند، بەر لە دەستپێکردنی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەمریکا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان کۆدەبێتەوە.
دەشڵێت، بە دەستپێشخەریی راستەقینە و بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ هاتووەتە جنێڤ، بەڵام سووربوونی وڵاتەکەشی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی نیشاندا و رایگەیاند، تەسلیمبوون لەبەردەم هەڕەشەکاندا بە هیچ شێوەیەک لە ئەجێندای ئێمەدا نییە.