وەزیری دەرەوەی ئێران داوا له وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات، ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌فسه‌ره ئه‌مریكییه‌كان بێنه هۆتێله‌كانیان و بمێننه‌وه.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پۆستێكیدا له هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نوسیویه‌تی " لە سەرەتای ئەم جەنگەوە، سەربازانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانیان لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو هەڵاتوون بۆ ئەوەی لە ناو هۆتێل و نووسینگەکاندا خۆیان بشارنەوە".
عێراقچی داوای له وڵاتانی كه‌نداو كردووه، ڕێگه به‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سوپای ئه‌مریكا نه‌ده‌ن، كه ده‌یانه‌وێت له هۆتێله‌كان بمێننه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هێزەکانی ئەمریکای لە ناوچەکە تۆمەتبار کردووه بە بەکارهێنانی هاوڵاتیانی مەدەنی وڵاتانی كه‌نداو، وەک قەڵغانی مرۆیی.
باسی له‌وه‌ش كردووه "هۆتێلەکانی ناوخۆی ئەمریکا، ژوور بەو ئەفسەرانە نادەن، کە ڕەنگە مەترسی بۆ سەر ژیانی کڕیارەکانیان دروست بکەن، پێویستە هۆتێلەکانی وڵاتانی کەنداویش هەمان کار بکەن و ژووریان پێنەدەن".