عەباس عێراقچی ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل بەرپرسیاری سەرەکی دۆخی ئابوری جیهان و گەرووی هورمزن و دۆخی گەرووەکە بەهۆی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتێکی سەربەخۆی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتۆتە ئاراوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئانتنیۆ تایانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکانی ئێران لە گەرووی هورمز لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندایە، ئێران وەک دەوڵەتێک لە پێناو پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ئامادەکارییە ئەمنییەکانی لە گەرووەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا و ئیسرائیل بەرپرسیاری سەرەکی سەرجەم پێشهاتە ئابورییەکانی جیهانن لەکۆتاییشدا باسی لە گرنگی بەردەوامیی ئاگربەست لە لوبنان کرد.