ڕاستەوخۆ

شه‌رع و ستارمه‌ر کۆبوونەوە

reset font size increase font size

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا، لە میانی سەردانێکیدا بۆ لەندەن لەگەڵ کێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە. 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی کاتی سوریا، لە کۆبونەوەکەدا هەریەک لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و نیدان شەعار وەزیری ئابوریی سوریا ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆزینەوەی دەرفەتی نوێ بۆ هاوکاریی هاوبەش کرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هەردوولا باسیان لە ڕێگەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و دیمه‌شق کردووە، بە جۆرێک بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بپارێزرێت.

ئاژانسی سانا باسی له‌وه‌كردووه‌، هەردوولا تیشکیان خستەسەر گرنگی فراوانکردنی هەماهەنگی لە بوارەکانی گەشەپێدان و ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ وەبەرهێنان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتیدا، کە ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ سەقامگیریی ئابوری و ئاوەدانکردنەوە تەماشا دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.