شاندی دەمپارتی گەیشتە ڕۆژاڤای کوردستان و بڕیارە بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی ساڵح موسلیم بکەن.
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، شاندی دەم پارتی کە لە هەریەک لە تونجەر باکرهان و تولای هاتیم ئۆغلاری هاوسەرۆکانی دەم پارتی و سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانا پێکهاتووە، ئەمڕۆ لە دەروازەی ئاکچاکالەی نێوان ڕۆژاڤا و باکوری کوردستانەوە چوونەتە گرێ سپی له ڕۆژاڤای کوردستان.
دەشڵێت، شاندەکە لە گرێ سپییەوە بەرەو کۆبانی بەڕێکەوتووە و لە ئێستاشدا گەیشتووەتە ئەوێ، هاوکات هەر یەک لە گوڵستان کۆچیغیت، گوڵتەن کشاناک، ئێبرو گونای، مەرال دانش بەشتاش، گولچان کاچماز و محەمەد کاماچ لەناو شاندەکەدان.
ڕۆژی چوار شه‌ممه ساڵح موسلیم سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی كورد به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر گیانی له ده‌ستدا و ڕۆژی دواتر ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه رۆژاڤای كوردستان، له‌وێ چه‌ندین مه‌راسیمی پێشوازی له ته‌رمه‌كه‌ی رێكخرا، بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له شاری كۆبانێ به‌خاك بسپێردرێت.

