لەچوارچێوەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی چارەسەری لە تورکیا، شاندی ئیمراڵی سەردانی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دادی تورکیای کرد.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی سەردانی وەزیری ناوخۆی تورکیای کردووە و کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی 40 خولهك بەردەوام بوو، پاشان شاندەکە سەردانی ئاکین گورلەک، وەزیری دادی تورکیای کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانەکەی شاندی ئیمرالی لە پێناو دەستپێکردنی دەرکردنی ڕێکارە یاساییەکانە، پێشتریش گورلەک ڕایگەیاندبوو وەک وەزارەتی داد، بەشێک لە دەقی یاساکان لەلایەن ئێمەوە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێن.