ڕاستەوخۆ

سەپاندنی پۆشاکی شەرعی لە زانکۆکانی سوریا ناڕەزایەتیی لێدەکەوێتەوە

reset font size increase font size

لە زانکۆی حومس لە سوریا، لەژێر ناوی هەڵمەتی جیاجیا، داوا لە کچە خوێندکارەکان دەکریت پابەندی باڵاپۆشی و پەچەپۆشی بن، ئەمەش ناڕەزایەتیی لە ناوەندە ئەکادیمییەکان لە تەواوی سوریا لێکەوتووەتەوە. 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئامۆژگاریکردن" لە زانکۆی حومس دوو چالاکیی سەرەکی بەڕێوەچوون، یەکەمییان گەڕان بەناو کەمپی زانکۆکەدا بووە، کە تێیدا داوا لە خوێندکارانی کچ کراوە پابەندی پۆشینی نیقاب و جلوبەرگی شەرعی بن. دووەمیان پێشکەشکردنی سیمینارێک بووە بە ناوی "کەسایەتیی ژنی موسڵمان لە قورئاندا".

ئاژانسەکە ئاشكرای کردووە، سیمینارەکە لە شوێنی نوێژکردنی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکە و لەلایەن کەسێکەوە بەناوی د. ئوم ڕوقەیە حەسۆ پێشکەش کراوە، کە تێیدا شێوازەکانی هەڵسوکەوتی ژنان لە چوارچێوەی گوتاری ئایینیدا پێ گووتونەتەوە.

لە بەرانبەردا خوێندکارانی زانکۆی حومس، نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر بەم جۆرە چالاکییانە دەربڕیوە و خوێندکارێکیش لەم بارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە، هەبوونی سیمیناری ئامۆژگاری لە کۆلێژە زانستییەکانی وەک پزیشکی، دەبێتە هۆی دەستێوەردان و تێکەڵکردنی ئەکادیمیا بە پەیامە ئایینییەکان.

لەلایەکی دیکەوە، مامۆستایانی زانکۆکە ڕوونیان گوتوویانە، ژینگەی زانکۆ لەسەر بنەمای فرەیی و ئازادیی بیروڕا دامەزراوە. داوا دەکەن هەر چالاکییەک کە لەناو زانکۆدا ئەنجام دەدرێت، بەگوێرەی تایبەتمەندییە زانستییەکان هەڵبسەنگێندرێت.

تاوەکو ئێستا کارگێڕیی زانکۆکە و ئەو لایەنانەی چالاکییەکانیان ڕێکخستووە، هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان سەبارەت بە ناوەڕۆک و ئامانجەکانی ئەم هەڵمەتە لە ناو زانکۆکەدا بڵاو نەکردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.