ڕاستەوخۆ

سەزای تەمەلی: پێویستە لێدوانەکانی بەرپرسانی تورکیا بۆ پرسی کورد ببنە کردار

reset font size increase font size

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایدەگەیێنێت، کاتی ئەوە هاتووە لێدوان و ئاماژە ئەرێنییەکانی بەرپرسانی ئەنقەرە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد ببنە هەنگاوی کرداریی و دەشڵێت، بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە قووڵەی تورکیا تێیکەوتووە، پێویستە یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری دەربکرێت.

سەزای تەمەلی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە پەرلەمانی تورکیا، لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی وڵاتەکەی و ڕایگەیاند، تورکیا ساڵانێکی زۆرە لەناو قەیرانێکی قووڵی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا دەژی.

تەمەلی جەختی لەوە کردەوە کە تاکە ڕێگە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستووە، نیازپاکی پێکهاتە سیاسییەکانە بۆ سەر زەمینەی واقیع.

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، پرسی چارەسەری بە تەنیا بە قسە و دروشم سەر ناگرێت، بەڵکو پێویستی بە دامەزراندنی بنەمایەکی یاسایی پتەو هەیە.

ڕاشیگەیاند، "بۆ ئەوەی پرۆسەیەکی ڕاستەقینە دەستپێبکات، دەبێت پەرلەمان زەمینەی یاسایی گونجاو بڕەخسێنێت و یاسایەکی تایبەت دەر بکرێت کە گشتگیر بێت و هەموو لایەنەکان بگرێتەوە، بەجۆرێک گەرەنتی پێکەوەژیان و مافە دەستوورییەکان بکات."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.