سەرۆککۆماری عێراق بەتوندی سەرکۆنەی هێرش و دەستدرێژییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو پەلامارانەی دەکرێنە سەر هەولێر و سلێمانی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراقن.
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هێرشانە، لەژێر هەر ناو و پاساوێکدا بن، پێشێلکارییەکی تەواو ڕەتکراوەی سەروەریی نیشتمانین و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتییان.
جەختیشی کردووەتەوە کە بەغدا بە تەواوی ڕەتیدەکاتەوە خاکی عێراق ببێتە مەیدانی ناکۆکییەکان و یەکلاییکردنەوەی گرژییە هەرێمییەکان، و وڵاتەکەی پابەندە بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دوولایەنە و پرەنسیپی هاوسێیەتیی باش.