ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی هیندستان سەردانی ئیسرائیل دەکات

reset font size increase font size

دوای نۆ ساڵ نارێدنرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان سەردانی ئیسرائیل دەکات و لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئه‌و وڵاته‌ کۆدەبێتەوە.

سەردانەکەی مۆدی لە دوای نۆ ساڵ دێت لە یەکەم سەردانی، کە لە ساڵی 2017 ئەنجامیدا، بەگوێرەی کارنامەی گەشتەکەی گفتوگۆ لەبارەی دوو بابەتی سەرەکی وەک بازرگانی و تەکنەلۆجیا دەکرێت، وەک نەتانیاهۆ لە 17ـی ئەم مانگەدا رایگەیاند، هەردوولامان باسی سەرجەم شێوازەکانی هەماهەنگی دەکەین.

لە کارنامەکەدا هاتوو سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە 25ـی شوبات سەردانی ئیسرائیل دەکات و لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی کۆدەبێتەوە جگە لە بابەتی بەرگری و ئاسایش، بازرگانی و تەکنەلۆجیا بابەتێکی دیکەی سەرەکی سەردانەکە دەبێت.

هه‌واڵی سەردانیکردنی مۆدی بۆ ئیسرائیل ئەمڕۆ لەناوخۆی هیندستان کاردانەوەی زۆری لێکەوتووە، چونکە هیندستان وەک یەکێک لەو 100 وڵاتەی جیهان ئیدانەی بەرەپێشچوونەکانی سوپای ئیسرائیل لەنێو کەرتی رۆژئاوا دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.