ئەندامێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئهگەر لە 48 کاتژمێری داهاتوودا گەرووی هورمز نەکرێتەوە، ترەمپ فەرمانی ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران دەدات.
لیندسی گراهام لە پۆستێکی تۆڕی ئێکسدا دەڵێت، ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ ترەمپ کردووە و دڵنیابوومەتەوە لەوەی ئهگەر حکومەتی ئێران بەردەوام بێت لە داخستنی گەرووی هورمز، ئهوا هێرشی زەمینی بۆ کردنەوەی گەرووەکە ئەنجامدەدرێت.
دەشڵێت، نازانم بۆچی حکومەتی ئێران لەوە تێناگات ترەمپ جددییە لە هەڕەشەکانی.
باسیلەوەشکردووە، بەتەواوەتی پشتگیری هەوڵەکانی ترەمپ دەکات بۆ ئەنجامدانی هەرجۆرە هێرشێکی زەمینی بۆ سەر ئێران و پێیوایە پێویستە بە تەواوەتی هەڕەشە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوببرێن.
هەر ئەمڕۆش ترەمپ ڕایگەیاند، ئێران 48 کاتژمێر مۆڵەت ماوە تا کردنەوەی گەرووی هورمز و ئەگەر نەیکاتەوە زۆر بە خراپی هێرشی دەکرێتەسەر.