به‌رپرسێكی باڵای سوپای پاسداران ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌كی زۆره هێزه‌كانمان خۆیان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی زه‌مینی ئاماده‌كردووه،
ئەمیر پوردەستان فەرماندەی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیجییەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئه‌گەر دوژمن هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران ئەنجامبدات، ئه‌وكات دەبێت بە دەریایەکی خوێناویدا تێپەڕن و ڕووبەڕووی زیانی گیانی قورس دەبنەوە.
گوتیشی، سوپای پاسداران ماوەیەکی دوور و درێژە ئامادەکاریی بۆ ئەم جەنگە دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەمریکا پێیوابوو دوای کوشتی خامنەیی حکومەتیی ئێران دەڕووخێت و جەنگەکە هەر زوو کۆتایی پێدێت، بەڵام خوێندنه‌وه‌كانیان ڕاست دەرنەچوون و تا ئێستاش جەنگەکە هەر بەردەوامە.