ڕاستەوخۆ

سوپاسالاری پاکستان: بەردەوام دەبین لە نێوەندگیریی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ بەدیهێنانی ئاشتی

reset font size increase font size

 

سوپاسالاری پاکستان جارێکی دیکە جەختی لەسەر پێگەی وڵاتەکەی وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا کردەوە و رایگەیاند، ئیسلام ئاباد بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران دەدات.

عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان، لە گوتارێکی گشتیدا لەبەردەم میدیاکان رایگەیاند، "ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی لە پرۆسەی نێوەندگیریدا سەرکەوتوو بین و لەسەر ئەم ئەرکەشمان بەردەوام دەبین."

ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتەکەی دەیەوێت ببێتە پردێک بۆ پەیوەندییەکان لەپێناو دوورخستنەوەی ناوچەکە لە "ماڵوێرانیی زیاتر".

سوپاسالاری پاکستان باسی لەوەش کرد کە ئامانجی سەرەکییان گەیشتنە بە "ئاشتییەکی هەمیشەیی" بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە لە 28ـی شوباتی ئەمساڵەوە هەڵگیرساوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەبووە.

پاکستان کە پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ هەردوو لایەندا هەیە، هەوڵدەدات لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە رێگری لە فراوانبوونی بازنەی پێکدادانەکان بگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.