ڕاستەوخۆ

جۆ کێنت: کشانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ پەیوەندیی بە ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا و ئیسرائیلەوە هه‌یه‌

reset font size increase font size

 بەڕێوەبەری پێشووی دژەتیرۆری ئەمریکا ده‌ڵێت، دەنگۆی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی ناتۆ، پەیوەندیی بە ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیاوە هەیە.

جۆ کێنت، بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە پەیمانی ناتۆ، پەیوەندیی بە دوورکەوتنەوە لە جەنگە دەرەکییەکان نییە، بەڵکو ئامانج لێی ئەوەیە، واشنتن بتوانێت لە ئەگەری هەر پێکدادانێکی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە سوریا، دەستی کراوە بێت بۆ پشتیوانیی ئیسرائیل.

کێنت پێیوایە ئەم ئاراستەیە دوای گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی سوریا سەریهەڵداوە و تێیدا ئاماژە بە ڕۆڵی ئەمریکا لە گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە دەکات.

کێنت دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا لە ناتۆ بمێنێتەوە، بەهۆی ئەندامبوونی تورکیا لەو هاوپەیمانییەدا، واشنتن ناتوانێت بەو شێوەیەی دەیەوێت پاڵپشتیی لە ئیسرائیل بکات لە دژی تورکیا.

ئەم بانگەشە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەفتەکانی ڕابردوودا ڕەخنەکانی خۆی بۆ سەر ناتۆ توندتر کرد و تەنانەت هەڕەشەی چوونەدەرەوەی لەم هاوپەیمانێتییە کرد و ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی جددیی پرسی هەڵسەنگاندن بۆ ئەندامێتی ئەمریکا لە ناتۆ دەخاتە بەرنامەی کاری ئیدارەکەی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.