ڕاستەوخۆ

سودانی و ئەمیری قەتەرهۆشداری لە تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە دەدەن

reset font size increase font size

سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەمیری دەوڵەتی قەتەر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەكه‌ی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق و تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری دەوڵەتی قەتەر، جەختیان لە پێویستی راگرتنی دەستبەجێی هێرشە سەربازییەکان کردەووە.

هەروەها داوایان کردووە، بە گفتوگۆ چارەسەریی کێشەکان بکەن.

 سودانی و ئەمیری قەتەر ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارانە، کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەبێت.

هەروەها، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتە زلهێزەکان کرد، بەرپرسیاریەتی خۆیان لە چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا، جێبەجێ بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.