ڕاستەوخۆ

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانین

reset font size increase font size

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان وەک بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانن؛ ئاشکراشی دەکات کە ئێستا گفتوگۆ و هەوڵ هەیە بۆ ئەو مەبەستە و بەهیوادان بگەنە ئەنجام.

جوانڕۆ محەممەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نووچە تیڤی ڕایگەیاند، دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پێشبینی دەکرێت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا سەر هەڵبدەنەوە، بۆیە چارەسەرکردنی ئەو دۆسیانە لەم قۆناغەدا، پێویستی بە پەرلەمانێکی کارا هەیە.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان جەختی لەوەش کردەوە کە وەک بزووتنەوەی گۆڕان پاڵپشتی لە کاراکردنەوەی دامەزراوەی پەرلەمان دەکەن و ئومێدەوارن ئەو هەوڵ و گفتوگۆیانەی ئێستا لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەن، ئەنجامی ئەرێنییان لێبکەوێتەوە.

ئەم داوایەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکدایە، کە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ململانێ سیاسییە ناوخۆییەکان و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراقەوە، ڕووبەڕووی پەککەوتن و قەیرانی شەرعییەت بووەوە. 

هاوکات، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە ئاڵۆزیدا تێپەڕ دەبن، بەتایبەتی لەسەر دۆسیە سەرەکییەکانی وەک،یاسای نەوت و گاز و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق و پرسی مووچەی فەرمانبەران،

هەروەها جێبەجێکردنی ماددەی 140 و دۆخی ناوچە دابڕێندراوەکان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.