ڕاستەوخۆ

سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر ژنە چالاکوانێکی بەهاییدا جێبەجێ دەکرێت

reset font size increase font size

ناهید شەهیدی، چالاکوانی مافەکانی منداڵان, بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای شەش ساڵ زیندانی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی کرمان لە ئێران کرا.

ئەم چالاکوانە، بەهاییەو دانیشتووی شاری کەرەجە، دوای ئەوەی سزاکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرمانەوە وەک خۆی جێبەجێکرا و دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ زیندان بۆ بەسەربردنی ماوەی سزادانەکەی.

ناهید شەهیدی پێشتر لە 28ـی ئاداری 2023دا، کاتێک لە کاتی پشووەکانی نەورۆزدا بۆ سەردانی براکەی چووبووە کرمان، لە وێستگەی شەمەندەفەری ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسداران (ئیتلاعاتی سوپا) دەستبەسەرکرابوو.

لە هەمان کاتدا هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەشی لە کەرەج و دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتی و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانیدا گرت.

ئەم چالاکوانە ماوەی 9 مانگ و 4 ڕۆژ بەبێ دادگاییکردن و لە دۆخێکی نەگونجاودا لە دەستبەسەریی کاتیدا مایەوە، دواتر و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، بە بارمتەیەکی قورس و بە شێوەیەکی کاتی تا کاتی بڕیاری کۆتایی دادگا ئازادکرا.

دواجار لە ئابی 2025دا، دادگای شۆڕشی کرمان سزای شەش ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاند، کە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە وەک خۆی هێڵرایەوە و خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.