بڕیارە سبەی پێنجشەممە، چوارەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی کە لە 514 خێزان پێکدێت، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا، لە کامپی واشوکانییەوە لە پارێزگای حەسەکە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
زەهرا سەمۆ، ئەندامی کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی هاواری ڕاگەیاند، سبەی کاروانی چوارەمی ئاوارەکان بەڕێدەکەوێت.
ئاماژەی بەوەش کرد که ئەم کاروانە لە 514 خێزان پێکهاتووە کە زۆربەیان خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری سەرێکانی، تل تەمر و زڕگانن لە ڕۆژئاوای کوردستان.