سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، میوانداری ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان ده‌كات له نێویاندا فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غداد، بۆ قسه‌كردن له باره‌ی دهستدرێژییكردنه سه‌ر جوتیاران.
یوسف كیلابی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بە ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدۆی هێرشكردنه سه‌ر ژماره‌یه‌ك له جوتیاران و كه‌سایه‌تیی و ڕیش سپی هۆزه‌كان له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكه‌وه، كاردانه‌وه و هاوسۆزیی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه.
ده‌شڵێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران به جدیی قسه‌و باسیان له‌و بارەیەوە كردووه و بڕیاردراوه، سبه‌ی په‌رله‌مان میوانداری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غداد و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵیی و فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی یاسا و ئه‌و فه‌رمانده ئه‌منییه‌ش بكات كه ڕووداوه‌كه له سنوری ئه‌وان ڕوویداوه و ڕێوشوێنی پێویست لە بەرانبەریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به گوێره‌ی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هێرشیكردووه‌ته سه‌ر جوتیاران، زیندانیكراوه و دەستەبەسەرە.
هەروەها، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ سێ پڕۆژه یاسا كرد له‌نێوایاندا هه‌مواری یاسای هاتوچۆ ساڵی 2019.