ڕاستەوخۆ

مۆسکۆ بۆ ئەنقەرە: ئۆکرانیا هەڕەشەیە لەسەر کەرتی وزەتان

reset font size increase font size

ئاژانسی ڕیا نۆڤۆستیی ڕوسی ڕایگەیاند، مۆسکۆ بە ئەنقەرەی گوتووە ئۆکرانیا هەڕەشەیە لەسەر کەرتی وزەی وڵاتەکەتان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕیا نۆڤۆستیی ڕوسیی، حکومەتی تورکیا بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵانە دەکات، کە لە مۆسکۆوە سەبارەت بە هێرشەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا و هەڕەشەکان بۆ سەر بۆریی غازی تورکیا هەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هەردوو وڵات بە بەردەوامی زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکەن، بە مەبەستی پاراستنی ئەو بۆرییانەی کە غازی سروشتی ڕوسیای پێدا تێپەڕ دەبێت بۆ تورکیا.

پێشتر دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕوسیا (کرێملن) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگه‌یاند، ڕوسیا بە بەردەوامی نیگەرانییەکانی خۆی بە تورکیا گەیاندووە، سەبارەت بە مەترسییەکانی هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر ئەو بۆرییانەی کە نەوت و غازی ڕوسیا دەگوێزنەوە بۆ تورکیا.

تورکستریم و بلوستریم هێڵە سەرەکییەکانی بۆریی غازن، کە غازی ڕوسیا دەگەیەننە تورکیا لەژێر دەریای ڕەشدا. هێڵی دووەمی کۆمپانیای تورکستریم جگە لە تورکیا، غاز بۆ بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا دابین دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.