نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی، لە لێدوانێکدا بۆ (نۆچە تی ڤی) سەبارەت بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران ڕایگەیاند که سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ بەشێک لە جوتیاران چەکی پارەکەیان پێ درا، بەڵام بەشێکی زۆر لە جوتیاران هێشتا چەکیان پێنەدراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا که بەهۆی هاتنی پشووی فەرمییەوە، سبەی و دووسبەی پرۆسەی دابەشکردنی چەکەکان ڕادەوەستێت و بۆ هەفتەی داهاتوو دەکەوێت.
بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ئەوەشی خستە ڕوو که لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنەکە دەست پێ دەکاتەوە و تا کۆتایی هەفتەکە سەرجەم کارەکانی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران کۆتایی پێ دێت.