سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەراورد بە شەڕی 2003-ی هاوپهیمانان لە عێراق خراپترە.
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە میانی پێشكهشكردنی گوتارێك له پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند، سیناریۆی شەڕی 2003 و ئێستا هاوشێوە نین، چونکە دۆخی ئێستا زۆر خراپتر و قەیراناویترە.
دەشڵێت، ئەم شەڕە دەتوانێت شتی زۆر خراپ بەدوای خۆیدا بهێنێت و مەترسییە ئەمنییەکانی زیاترە، بەشێوەیەک دەتوانێت تەواوی ناوچەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان بخاتە ناو قەیرانێکی قوڵ و درێژ مەوداوه.
پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردبوو بە ئامانجگرتنی ناوچەکانی نزیک دامەزراوە ئەتۆمییەکان مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر تەواوی جیهان و پێویستە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەبنه ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل.