زیندانییەکی تووشبوو بە شێرپەنجە لە باکووری کوردستان، دوای 11 ساڵ زیندانیکردن و ڕەتکردنەوەی داوای ئازادکردنی بۆ چارەسەر، هۆشداری لە مەترسیی گیانلەدەستدانی دەدات.
پێشێلکارییەکان دژی زیندانیانی نەخۆش لە گرتوخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بەردەوامە. بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، لە ئێستادا 1400 زیندانی نەخۆش لە زیندانەکاندان، کە 335 کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
بۆتان کارسو، کە 11 ساڵە لە زینداندایە و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، یەکێکە لەو زیندانیانەی کە لە ناو زینداندا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە. کارسو کە ئێستا لە زیندانی (وان) بەندکراوە، بەهۆی خراپی باری جەستەییەوە تەنها بە هاوکاری هاوڕێکانی ناو قاوشەکەی دەتوانێت جوڵەی ڕۆژانەی ئەنجام بدات.
وەهیبە کارسو، دایکی بۆتان، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کوڕەکەی، نیگەرانی کوڕەکەی ڕاگەیاند و گوتی: لە نەخۆشخانە گرنگیی پێویستم پێنادەن. ئەگەر شتێکم بەسەر بێت، پزیشکەکانی ئێرە بەرپرسیارن. دایکی بۆتان داوا دەکات کوڕەکەی یان ئازاد بکرێت، یانیش لانی کەم بگەڕێنرێتەوە بۆ زیندانی ئامەد تا لە بنەماڵەکەی نزیک بێت و چارەسەری باشتر وەربگرێت.
پارێزەرانی بۆتان کارسو ئاماژە بەوە دەدەن، تا ئێستا دوو جار داوای دواخستنی سزای کارسویان کردووە بەهۆی شێرپەنجەوە، بەڵام هەردوو جار لەلایەن دادگاوە ڕەتکراوەتەوە.دروست کردووە.