ڕاستەوخۆ

ترەمپ بۆ پەیامنێری نیویۆرک پۆست: لە ئیسلام ئاباد بمێنەرەوە لەوانەیە شتێکی گەورە ڕووبدات

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی خێرای دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران دەدات و دەڵێت، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پێشهاتی نوێ لە ئیسلام ئاباد دێنە ئاراوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە پرۆسەی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕایگەیاندووە: "دانوستانەکان بەردەوامن، بەڵام کەمێک بە خاوی بەڕێوەدەچن."

دوای تێپەڕبوونی نیو کاتژمێر بەسەر پەیوەندییە یەکەمییدا، ترەمپ جارێکی دیکە پەیوەندی بە پەیامنێری ڕۆژنامەکەوە کردووەتەوە و ڕێنمایی داوەتێ کە لە پایتەختی پاکستان بمێنێتەوە. گوتویەتی: "پێویستە لە ئیسلام ئاباد بمێنیتەوە، چونکە لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا دەکرێت شتێکی گەورە ڕووبدات ."

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی سوپای پاکستانی کردووە لە نێوەندگیرییەکەدا و ڕایگەیاندووە: "ئەگەری زۆرە شتێک ڕووبدات، دەزانی بۆچی؟ چونکە فیڵد مارشال کارێکی نایاب دەکات."

مەبەستی ترەمپ لە "فیڵد مارشال" ژەنەڕاڵ عاسیم مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستانە کە پێشتریش ترەمپ وەک "پیاوە دڵخوازەکەی" ناوی بردبوو و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە میوانداریکردنی گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.