بەڕێوەبەری کۆمپانیای بلۆکی ئهمریكی رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکانی زیرەکی دەستکردەوە و گۆڕانی شێوازی کارکردن، نزیکەی نیوەی کارمەندەکانمان لە کارەکانیان دووردەخەینەوە.
جاک دۆرسی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بلۆک بۆ سیستمی دارایی و دامەزرێنەری تویتەر [ئێکس ئێستا] لە راگەیەندراوێکی 33 لاپەڕەیدا کە ئاڕاستەی بەکارهێنەرانی سیستەمەکەی کردووە دەڵێ، بەهۆی گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان، لەگەڵ تیمەکەم قورسترین بڕیارماندا، لە کۆی 10 هەزار کارمەند چوار هەزاریان لە کارەکەیان دووربخەینەوە.
گوتیشی، پێموایە ساڵی داهاتوو زۆرینەی کۆمپانیاکان دەگەنە ئەو بڕیارەی ئێمه.
بلۆک تەنها کۆمپانیا نییە بههۆی زیری دهستكردهوه كارمهندانی دووربخاتهوه، لە کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵدا کۆمپانیای ئەمازۆنیش بڕیاری دوورخستنەوەی 16 هەزار کارمەندی خۆیدا.
بلۆک، پێگەیەکی تەکنەلۆجیای داراییە لە ساڵی 2009ـەوە دامەزراوە خاوەنی ئەپەکانی [ سکوێر، کاش ئەپ و تیداڵە] لە بەڕێوەبەردنی سیستمی دارایی کۆمپانیاکان کار دەکەن.