ڕاستەوخۆ

دەمپارتی: دەبێت ئۆجالان ئازاد بکرێت

reset font size increase font size

گوتەبیژی دەمپارتی رایگەیاند، دەبێت ئۆجالان ئازاد بکرێت، چونكه‌ خەڵک عەبدوڵا ئۆجالان بە رێبەر دەبینێت، بۆیە مانەوەی ئەو لە زیندان کۆسپ بۆ پرۆسەی چارەسەریش دروستدەکات.

ئایشەگوڵ دۆغان دەڵێت، بەڕێز ئۆجالان کاتێک 27ی شوباتی ساڵی رابردو بانگەوازی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی کرد، گوتی ''مافی سروشتی مامەڵە و بازرگانیان پێوە ناکرێت".

گوتەبێژی دەم پارتی رەخنەی لە راپۆرتە ئامادەکراوەکەی کۆمیسیۆنی پرۆسەی چارەسەری گرت و گوتی: "رەوایەتی بە هێرشکردنە سەر کورد دەدات و ناوی 'تیرۆر'یان بەسەردا دەسەپێنێت.

راشیگەیاند، تەواوی کارەکانی کۆمیسیۆن رەتناکەنەوە و بیر لەوە ناکەنەوە مێزی دیالۆگ جێبهیڵن، "ئەم کۆمیسیۆنە کێشەی کورد چارەسەر ناکات، ئێمە لە سەرەتاوە ئەمەمان گوتبوو، بەڵام کارەکانی ئەم کۆمیسیۆنە لە داهاتوودا رێگە بۆ زۆر شت خۆش دەکات".

ئایشەگوڵ دۆغان باسی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی کرد و گوتی: "ئەم گەلە بەڕێز ئۆجالان وەک رێبەر دەبینێت، ئاسایی نییە بەڕێز ئۆجالان کە گەل بە رێبەری خۆی دەزانێت، لە ئیمراڵی زیندانی بێت. پێویستە ئازادیی بەڕێز ئۆجالان لە پێشینەی کارەکانمان بێت. ئەگەر ئەمە نەبێت، لە داهاتوودا رووبەڕووی زۆر کۆسپ دەبینەوە. لەم قۆناخەدا سێ ئەکتەر دەردەکەون؛ ئەردۆغان، باخچەلی و ئۆجالان. دوو لەو ئەکتەرانە هەموو رۆژێک پەیامەکانیان بۆ لایەنگرانیان بڵاودەکەنەوە و پێکەوە کۆدەبنەوە، بۆچی نابێت بەڕێز ئۆجالان ئەو کارە بکات؟"

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.