لە ئەنبار تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران و دەستیش بەسەر نیو ملیۆن حەبی جۆرى کەبتاگۆندا گیراوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانى عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکان توانرا چوار بازرگانی گەورەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.
باسلەوەشکراوە، هەروەها دەست بەسەر نیو ملیۆن حەبی جۆرى کەبتاگۆندا گیراوە کە لەناو بارهەڵگرێکی گەورەدا شاردرابوونەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتە بەر، بەگوێرەی بڕگەکانی ماددەی 28ـى یاسای ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون بۆ وەرگرتنی سزایی یاسایی.