سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل هۆشداری دایە حکومەت و ڕایگەیاند، سوپاكهیان بەهۆی کەمیی هێزی مرۆیی و زیادبوونی ئەرکە مەیدانییەکانیهوه، لە لێواری داڕماندایە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی 13ی ئیسرائیلی، ئیال زمیر سەرۆک ئەرکانی ئهو وڵاته، لە کۆبونەوەی ئەم هەفتەیەی کابینەی ئەمنیی ئیسرائیلدا، جەختی لەوەکردوەتەوە سوپا پێویستی خێرای بە یاسای نوێی سەربازی هەیە، بەتایبەتی یاسایەک بۆ ناچارکردنی حەریدییەکان (جووە توندڕەوەکان) بۆ چوونە ناو خزمەتی سەربازی، لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی ناچاری و یەدەگ.
ههروههاهۆشداریداوە لەوەی، سیستەمی یەدەگ چیتر بەرگەی ئەم گوشارە ناگرێت و ئەگەر یاساکان هەموار نەکرێنەوە، ئهوا سوپا ناتوانێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات.