ڕاستەوخۆ

دەستگیرکردنی دوو کاسبکار لە شاری سنە لە پێش بانگەوازی مانگرتنی گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

reset font size increase font size

ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند کە دوو کاسبکاری کورد بە ناوەکانی جەلال خودامورادی (تەمەن 46 ساڵ) و موحسین حوسێن‌پەناهی (تەمەن 37 ساڵ) لە شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە 14ی ئەیلوول دوای ئەوەی بۆ وەرگرتنی بەڵێننامە سەبارەت بە بەشدارینەکردن لە مانگرتن بانگهێشتی ئیدارەی ئەماکن کرابوون، دەستبەسەر کراون؛

 ئەمەش پاش بانگەوازی هاوپەیمانیی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دێت بۆ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتیی سەرتاسەریی کاسبکاران و بازاڕییان لە ڕۆژی 16ی ئەیلولدا، و تا ئێستاش شوێنی ڕاگرتنیان نەزانراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.