لە زانکۆکانی ڕۆژاڤای کوردستان، پرۆسەی پێشوازیکردن لە خوێندکاران و ناونووسین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) دەست پێ کرد. هەردوو زانکۆکە لە ڕێگەی پەیگە فەرمییەکانی خۆیانەوە مەرج و ڕێکارەکانی تایبەت بە تۆمارکردنیان بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکان، مەرجە گشتی و تایبەتەکان بۆ هەر بەش و کۆلێژێک دیاری کراون و داوا لەو قوتابیانە کراوە کە حەز دەکەن لەو زانکۆیانە بخوێنن.
پێش پێشکەشکردن، وردبینی لە مەرجە بڵاوکراوەکان بکەن و بەپێی پسپۆڕییەکان فۆرمی ناونووسین پڕ بکەنەوە.