دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی سورداش لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، کاتژمێر 11 و سی پێنج خولەکی شەوی ڕابردوو بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەرانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سورداش.
دەشڵێت، لە دەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لە دەسپێکی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە لایەن ئێران و گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە چەندین جار بە درۆن و موشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و بەوهۆیەوە چەندین کەس شەهید و بریندار بوون.