ڕاستەوخۆ

"دەبەپە" و "کەنەکە" بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان پەیامێکیان بڵاوکردەوە

reset font size increase font size

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕایگەیاند، پێویستە جینوسایدی ئەرمەنییەکان بە فەرمیی لەلایەن سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی تورکیاوە دانیپێدابنرێت.

کەنەکە، بەبۆنە 111هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی و هاوبەشەکانی لە ساڵی 1915دا کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان لە دژی مەسیحییەکان و جوگرافیای ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا ئەنجامدا و زیاتر لە میلیۆنێک ئەرمەنی و نیو میلیۆن ئاشوریی و کلدانی و سوریانی کۆمەڵکوژکران.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، پێویستە حکومەتی تورکیا دانبەوەدا بنێت، کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان بە دەستی ئیمپپراتۆرییەتی عوسمانی ئەنجامدراوە.

هاوکات ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "بەدەپە" لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەهۆی سیاسەتە خۆپەرەستەکانی کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی میلیۆنێک ئەرمەنی کۆمەڵکوژکران و ئاوارەبوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە بۆ ئاشتی کۆمەڵگەی ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا دادپەروەری و ژیانی هاوبەشی گەلان بە بنەما بگیردرێت.

کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە ساڵی 1915 لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەنجامدرا، 29 وڵات بەشێوەیەکی فەرمی دان بە کۆمەڵکوژییەکەدا دەنێن، بەڵام تاوەکو ئێستاش تورکیا ئامادە نییە دان بەو ڕاستییەدا بنێت و بەرپرسانی وڵاتەکە بەتەواوەتی ڕەتیدەکەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.