چین و توێژه جیاوازه‌كانی خانه‌قین دژی بڕیاری به قه‌زاكردنی جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، ناڕه‌زاییان ده‌بڕی و ده‌ڵێن بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی كورده.
نوێنەری لایەنە کوردییەکان و کەسایەتی وچالاکوانانی خانه‌قین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئەم بڕیارەی حکومەتی فیدراڵ هیچ بنەمایەکی یاسایی و کارگێڕی نییە، ئەمە پیلانیکی مەترسیدارە و ئامانج لێی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و لاوازکردنی پێگەی کوردە .
ده‌شڵێن، مۆڵەتی 48 کاتژمێر دەدەینە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە، بە پێچەوانەوە دەست بە خۆپیشاندان و چالاکی مەدەنی فراوانتر دەکەین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڕیاریدا جەلەولا لە سنووری پارێزگای دیالە بکرێتە قەزا.