ڕاستەوخۆ

دوو بوومەلەرزەی بەهێز کرماشانیان هەژاند و لە هەڵەبجەش هەستیان پێکرا

reset font size increase font size

دوو بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک بە گوڕی 5.2 و 5.7 پلە لە شارۆچکەی کوزەرانی سەر بە پارێزگای کرماشان ڕوویان دا؛ گوڕی بوومەلەرزەکان هێندە بەهێز بوو کە لە چەندین پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای هەڵەبجەش هەستیان پێکراوە.

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، کاتژمێر 07:13ی بەیانیی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی 5.2 پلە بەپێوەری ڕێختەر لە شارۆچکەی کوزەرانی سەر بە پارێزگای کرماشان ڕووی دا. تەنیا پێنج خولەک دوای ئەوە، دووەم بوومەلەرزەی بەهێزتر بە گوڕی 5.7 پلە لە هەمان ناوچەدا زەویی هەژاندەوە.

ناوەندی بوومەلەرزەکە 65 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای کرماشان و 98 کیلۆمەتر لە شاری سنەوە دوور بووە. گوڕی بوومەلەرزەکە جگە لە کرماشان، لە پارێزگاکانی ئیلام، هەمەدان، سنە و لڕستانیش هەستی پێکراوە؛

 هاوکات لە باشووری کوردستانیش، دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەری هەستیان بە زەوینلەرزەکە کردووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.