کارە ئابڕوبه‌رانه‌كه‌ی دورگەی جێفری ئیپستین و ئه‌و تاو‌انانه‌ی كراوه و بازرگانیكردن به مرۆڤ و كۆیلایه‌تیكردن، رووی راسته‌قینه‌ی دنیای سه‌رمایه‌داریی و چه‌ندین گه‌وره به‌رپرس و سیاسی و ته‌نانه‌ت وڵاتانیشی به ته‌واوه‌تی بۆ هه‌موو جیهان هه‌ڵماڵیوه.
دەنگی سروشتی
تاوانه‌كانی ئێپستین مافی مرۆڤ و دروشمه هاوشێوه‌كانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌وانه‌شی سیاسه‌تی زلهێزه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، خستووه‌ته ژێر پرسیاری جدیی و ئه‌خلاقیه‌وه، چونكه تاوانه‌كانی ئیپستین له‌ژێر ناوی سه‌رمایه‌داریی و به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه و تێوه‌گلانی چه‌ندین گه‌وره به‌رپرسی وڵاتانی دنیا، راستیه‌كی تاڵی بۆ هه‌موولایه‌ك ئاشكرا كرد، كه ئه‌و تاوانانه‌ش هیچیان كه‌متر نیه له كۆمه‌ڵكوژیی و تاوانه‌كانی جه‌نگ و قڕكردن.
به‌ڵگه‌كانی ئیپستین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، دنیای سه‌رمایه‌داریی ته‌واو شۆراوه‌ته‌وه له به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تیه‌كان، سه‌رمایه‌داره‌كان هه‌روه‌ك چۆن سه‌یری گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌كه‌ن له بازرگانیی و سه‌رمایه‌كانیان، وه‌ك كاڵاش سه‌یری مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقییه‌كان و هه‌وه‌سبازییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
له یەکێک لە کارە ئابڕوبه‌رانهکە‌ی ئیپستیندا ئه‌وه ئاشكرا بووه، ژنه به‌رپرسێكی ئیماراتی به‌شێك له‌و په‌رده ره‌شه‌ی كه‌عبه‌ی پێ داپۆشراوه، كه به‌شێكه له پیرۆزییه‌كانی مسوڵمانان و ئیسلام، وه‌ك دیاری ناردووه بۆ جێفری ئێپستین گه‌وره ملیاردێری ئه‌مریكی.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، رۆژانی داهاتوو په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندین تاوانی قێزه‌ونی دیکە ئاشكرا ده‌كرێن له چوارچێوه‌ی دۆسیه پڕ تاوان و ئابڕوبه‌رانه‌كه‌ی ئیپستیندا و ده‌كرێت چه‌ندین گه‌وره سه‌رمایه‌دار و سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداری دیکەی وڵاتان، ناویان ئاشكرا بكرێت.
جێفری ئیپستین ملیاردێرێكی ئه‌مریكی بوو، تۆمه‌تبار بوو به تاوانی سێكسی دژی مناڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و بازرگانیكردن به مرۆڤ و چه‌ندین تاوانی قێزه‌ونی دژه مرۆڤایه‌تی، ساڵی 2019 وا راگه‌یه‌نرا له زینداندا خۆی كوشتووه، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر له ناوبردنی ده‌كرێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بۆ كپكردن و داخستنی دۆسیه ئابڕوبه‌رانه‌كه‌ی.