وتەبێژی دەم پارتی دهڵێ، قۆناغی دووەمی پڕۆسەی ئاشتی بەشێوەیەکی فەرمی دەستیپێکردووە كار لهسهر دهركردنی یاسای نوێ و ههمواركردنهوهی یاساكانی پێشتر دهكرێت.
ئایشەگوڵ دۆغان دۆغان لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر بنەمای پێشنیازەکانی ناو ڕاپۆرتەکان بێ بە فیڕۆدانی کات بەشێوەیەکی فەرمی دەست بە دەرکردنی یاسا بکرێت، پێویستە یەکەم ڕۆژەڤ و کاری پەرلەمان هەموارکردنەوە و دەرکردنی یاسای نوێ بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە زمان و گوفتاری ساڵانی پێشووتر ناتوانین داهاتوویەکی نوێ دروستبکەین، پێویستە ئەو کەسانەی پێداگری دەکەن لەسەر بەکارهێنانی ئەو دەستەواژانە واز لەو کارە بهێنن، هەروەک چۆن دۆینێش لە کۆبونەوەی کۆمیسیۆندا ئاماژەمان پێکرد پێویستە دەستەواژەی تیرۆر و بەڵای تیرۆر لاببرێت و ناوێکی نوێ بۆ ڕاپۆرت و پرۆسەکە بدۆزرێتەوە.
گوتیشی، دەکرێت ناوی پڕۆسەکە وەک ناوی کۆمیسیۆن بێت و بکرێت بە پڕۆسەی ئاشتی و دیموکراتی هاوپشتی برایەتی بێت.
وتیشی، کێشەی کورد کێشەی تیرۆر نییە بەڵکو کێشەی ئازادی و نایەکسانییە، ناکرێت ئەم بابەتە تەنها وەک بابەتێکی سەربازی سەیر بکرێت، لەم قۆناغە بەدواوە هەموو لایەنەکانی تورکیا لەناو ئەزمونێکدان.