دادگای فیدڕاڵی عێراق، بڕیاردانی له باره‌ی ئه‌و سكاڵایه دواخست كه له‌سه‌ر پێشێلکردنی دەستووری بۆ هەڵنەبژاردنی سەرۆککۆمار تۆماركرابوو.
بەگوێرەی ڕاگەیه‌نراوی دادگای فیدڕاڵی، بڕیاردان لەسەر کەیسی پێشێلکردنی دەستوور لە پرسی هەڵنەبژاردنی سەرۆککۆمار بۆ 14ی مانگی داهاتوو دواخراوە، ئەمەش دوای ئەوەی دانیشتنی تایبەت بەو داوایە لە دادگاکە بەڕێوەچوو.
هاوکات، ناوەندی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی عێراق ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی، بڕیاردانی له باره‌ی ئه‌و داوایه دواخستووه کە پێشتر پارتی شیوعی عێراقی و جەریانی سۆسیال دیموکرات تۆماریان کردبوو.
ئه‌و سكاڵایه دوای ئه‌وه‌دێت، ڕۆژی 29ی 12ی 2025 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌چوو، په‌رله‌مانتاران سوێندی یاساییان خوارد، به گوێره‌ی رێکارە دەستوورییەکانی عێراق، پێویست بوو له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا سه‌رۆككۆماری نوێ هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه نه‌توانراوه تائێستا سه‌رۆككۆماری نوێ دیاری بكرێت.
له ماوه‌كانی ڕابردودا په‌رله‌مانی عێراق دووجار کاتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دیاریکرد، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەیی یاسایی و یەکلایی نەبوونەوەی فراکسیۆنەکان، دانیشتنەکە ئەنجام نەدراوە.