خوێندکارانی ئێران لەسەر ئەوەی بۆچی جارێکی دیکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و ئامادە نین بگەڕێنەوە هۆلەکانی خوێندن قسەدەکان.
دوای زیاتر لە ٤٥ ڕۆژ لە سەرکوتکردنی دڕندانەی خۆپیشاندەرانی ئێران، کوژرانی هەزاران خۆپیشاندەر، خوێندکاران لە سەرانسەری زانکۆکانی ئیراندا دیسانەوە ناڕەزایەتی دەربڕن.
لەگەڵ دەستپێکردنی خولی نوێی خوێندنی ئێران لە ڕۆژی شەممە، خوێندکاران لە تاران لە ناو کەمپەکانی زانکۆدا کۆبونەوەو دروشمی دژە حکومەتیان بەرزکردەووە، سەرەڕای جێگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان بە جل و بەرگی مەدەنییەوە لەناوەو دەرەوەی زانکۆکان.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی قسەی لەگەڵ خوێندکارانی ناڕازی کردووە، سەبارەت بەوەی کە بۆچی بەردەوامن لە ناڕەزایەتی دەربڕین و ڕەتی دەکەنەوە بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
حوسێن، تەمەن ٢١ ساڵ، خوێندکاری زانکۆی تاران دەڵێت: "پۆلەکانمان چۆڵن، چونکە گۆڕستانەکان پڕن" وەک ڕیزێک بۆ ئەو هاوڕێ و هاوپۆل و هاووڵاتییانەمان کە بەبەرچاوماندا بە دەمانچە کوژران، بڕیارماندا بایکۆتی وانەکان بکەین.
لە گرتە ڤیدیۆییەکان دەردەکەون کە خوێندکاران دروشمی دژە ڕژێم دەڵێنەوە و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی بەسیجی لایەنگری ڕژێم ڕوودەدات.
حوسێن دەلێت، هەموومان ئامادەین ژیانمان بخەینە مەترسییەوە بۆ ئەوەی لانیکەم نەوەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە بە ئازادی و ئارامی بژین.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤ كه بارهگاكهی له ئهمریكایه، دهیان ههزار كهس له خۆپیشاندانهكانی ئێران كوژراون، بهڵام ناسمانهی زیاتر له حهوت ههزاریان ئاشكرابووه، ههروهها 11 هەزار و 700 کەسی دیکەش لەژێر لێکۆڵینەوەدان، هاوکات زیاتر لە 53 هەزار کەس دەستگیرکراون کە سەدان خوێندکاریان تێدایە.
ڕەزا*، خوێندکاری زانکۆی مەشهەدە، دەڵێت، "کاتێک کۆمەڵگا لە ماتەمینیدایە، سەرقاڵبوون بە خوێندن و فێربوونەوە خۆهەڵخەڵەتاندنێکی گەورەیە"
ناوەکان گۆڕدراون بۆ پاراستنی ناسنامەی خۆپیشاندەران*
سەرچاوە: ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی