خراپبوونی بەشێک لە شەقام و ڕێگاوبانەکان لە سلێمانی و بونی چاڵ و چۆڵی زۆر تێیاندا، بوەتە کێشە بۆ شۆفێران کە ڕۆژانە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستدەبێت و زیانی ماددی بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان دەگەیەنێت.
لەبەرامبەردا شۆفێران گلەیی لە پشتگوێخستنی ئەم کێشەیە دەکەن و دەڵێن لە وەرزی سەرمادا دۆخەکە خراپتر دەبێت، شارەوانیش دەڵێ، بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بڕە پارەی پێویستەوە ناتوانن سەرجەم ڕێگاکان نۆژەن بکەنەوە.
لەسەر چاڵ و چۆڵی و خراپ بونی بەشێک لە شەقام و ڕێگاوبانەکان ئەم شۆفێرەم ڕاگرت و قسەم لەگەڵ کرد بۆی باس کردم کە ئۆتۆمبێلەکانیان زیانى بەرکەوتوە بەھۆی ئەو گرفتانەی لەسەر ڕێگاکان ھەیە و تا ئێستا چارەسەر نەکراون.