ڕاستەوخۆ

حیزبی دیموکرات: ئێران بە درۆن هێرشی کردە سەر کەمپی بنەماڵەکانمان لە کۆیە

reset font size increase font size

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) هێرشی کردووەتە سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانیان لە ناوچەی دێگەڵەی سەر بە قەزای کۆیە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حیزبەکە، ئەم کەمپە تایبەتە بە نیشتەجێبوونی بەشێک لە بنەماڵەکانی حیزبی دیموکرات، کە لە ماوەی شەڕی 40 ڕۆژەی ڕابردوودا و تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش، چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هێرشی کراوەتەسەر.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا، تاران بە زیاتر لە 139 مووشەک و درۆن کەمپی بنەماڵەکان، بنکە دەرمانی و ناوەندە پەروەردەییەکانی ئەو حیزبەی لە هەرێمی کوردستان بە ئامانج گرتووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.