ڕاستەوخۆ

کەنەکە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا دەکات گوشارەکانیان بۆ سەر ئێران زیاد بکەن

reset font size increase font size

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، داوا دەکات گوشارە دیپلۆماسی، سیاسی و یاساییەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران توندتر بکرێن، بە مەبەستی ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان دژی بەندکراوانی سیاسی و چالاکڤانان.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی کەنەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاوی کرداری بنێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە بەکارهێنانی سزای سێدارە وەک ئامرازێکی سەرکوتکردن لە ئێران بهێنرێت؛ جەختیش دەکاتەوە کە دەبێت بەرپرسانی ئەم پێشێلکارییە قورسانە، بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

کۆمیسیۆنەکەی کەنەکە ڕایگەیاندووە کە پەیڕەوکردنی سزای سێدارە لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە، "سیاسەتێکی سیستماتیکە بۆ ترساندن، بێدەنگکردن و سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازییەکان و ئۆپۆزسیۆن،" ئەمەش وەک پێشێلکارییەکی ئاشکرای پەیماننامە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ وەسف دەکات.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، کەنەکە بە فەرمی داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا دەکات، تەواوی پێگە و هەژموونی خۆیان بەکاربهێنن و هەموو هەوڵێکی پێویست بدەن بۆ ناچارکردنی تاران بە ڕاگرتنی سزای سێدارە لە دژی بەندکراوانی سیاسی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.