ڕاستەوخۆ

حکومەتی هه‌رێم: پێویسته‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ سنورێک بۆ میلیشیا لەیاسا دەرچووه‌كان دابنێت

reset font size increase font size

حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێ، گروپ و میلیشیا له‌ یاسا ده‌رچووه‌كان بوونه‌ته‌ مه‌ترسی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و عێراق، پێویسته‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ سنورێكیان بۆ دابنێت.

حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر شاری هەولێر بە گشتی و کونسوڵخانەی ئیمارات بە تایبەتی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێ، هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەڵەتی و سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌،  پێویستە حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیاریەتی یاسایی خۆی هەڵبگرێت و سنورێک بۆ ئەو هێز و گروپ و میلیشیا لە یاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەیان کەس بوونەتە قوربانی هێرشه‌كانیان و زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان و عێراق کەوتووە.

ماوەی دوو هه‌فته‌یه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئه‌و وڵاته‌ لە ڕێگەی سوپای پاسداران و گروپە چەکدارەکانی عێراق هێرشی درۆنی و مووشەکی دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.