به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێرشەکان بارەگای لیوای 19ـی حەشدی شەعبی کردوەتە ئامانج و بە دوو قۆناغ بووە، سەرەتا بارەگاکە بۆردومان کراوە، دوای ئەوەی هێزێکی دیکە بۆ بەهاناوەچون و گواستنەوەی بریندارەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەو هێزەش کراوەتە ئامانج.
تا ئێستا ئامارە فەرمییەکان، باس لە سێ کوژرا و و چوار بریندار دەکەن، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ژمارەی کوژراوان 30 کوژراو زیاترە و یەکێک لە کوژراوە دیارەکان، محەممەد شەریفی ئامرفەوجی دووی لیواکەیە.