فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له سبه‌ی پێنجشه‌ممه (19-3-2026) تاوه‌كو ڕۆژی یەکشەممە (29ـی ئازاری 2026) له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌شڵێت، پشووه‌كه به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و نه‌ورۆزه‌وه و به گوێره‌ی ڕۆژژمێری فه‌رمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.