ڕاستەوخۆ

حزبێکی سیاسی تایبەت بە گەنجانی ئێزدی لە شنگال دامەزرا

reset font size increase font size

لەژێر دروشمی دادپەروەری، ئازادی و دیموکراسی، یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی (حزبی گەنجانی ئێزدی) لە ناوەندی قەزای شنگال بەڕێوە چوو. کۆنگرەکە بە بەشداریی 200 نوێنەر و بە چاودێریی ڕاستەوخۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجام درا.

مەڕوان خودێدا، لە گوتەی دەسپێکی کۆنگرەکە ڕایگەیاند، ئەم حزبە وەک لایەنێکی نیشتمانیی عێراقی کار دەکات، ئامانجی سەرەکیش لە دامەزراندنی، یەکخستنی دەنگی گەنجانی ئێزدی و بەهێزکردنی پێگەی سیاسیی ئەم پێکهاتەیە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەل و وڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە دەسپێکی کارێکی نوێیە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەمان و پاراستنی شکۆمەندیی ئێزدییەکان لە چوارچێوەی عێراقدا.

ئەندامەکەی کۆنگرەی حزبی گەنجانی ئێزدی، سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە بەغداد و شنگال کرد، کە هاوکار بوون لە سەرکەوتنی ئەم پڕۆسە یاساییەدا. لە میانی کۆنگرەکەشدا، بەرنامەی سیاسی و پەیڕەوی ناوخۆی حزبە لەلایەن ئەندامانەوە گفتوگۆی لەسەر کرا و پەسند کرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.