ڕاستەوخۆ

پەرلەمانتارێکی عێراق: وه‌زیری دارایی به‌ڵێنیداوه‌ له‌ بودجه‌ی 2027دا پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فەرمانبەرانی هه‌رێم جێگیر بكات

reset font size increase font size

غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەزگای میدیایی "نووچەتیڤی" ڕایگەیاند، کە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیاندا بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کار دەکەن بۆ ئەوەی بڕیاری دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆران، هاوشێوەی عێراق، هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کرد کە بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەم پرسە و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی یاسایی و دارایی، لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەتەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی کۆتاییهێنان بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم کراوە کە ساڵانێکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە و بووەتە هۆی زیانمەندبوونی هەزاران مووچەخۆر.

غالب محەمەد ئاماژەی بەوەش دا، کە وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بەڵێنی پێداون کە وەزارەتەکەی کار لەسەر ئەم دۆسیەیە دەکات و بەڵێنیداوە لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧، بڕگەیەکی تایبەت و جێگیر بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەرخان بکات، تاوەکو بە شێوەیەکی یاسایی پشکی دارایی بۆ دابین بکرێت و کێشەکە بۆ هەمیشە چارەسەر ببێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.