ڕاستەوخۆ

جۆ کێنت: دەستپێکى جەنگى نێوان ئیسرائیل و تورکیا نزیکە

reset font size increase font size

جۆ کێنت، بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرى ئەمریکا دەڵێت: ئەمریکا بۆ ئەوەی بە ئاشکرا پشتیوانی لە ئیسرائیل بکات و چێتە ناو ململانێەکى توند لەگەڵ تورکیا بۆ ئەو مەبەستەش ڕەنگە ناچار بێت ناتۆ بەجێبهێڵێت. 

جۆ کێنت لە سەکۆى تایبەتى خۆى لە ئێکس نوسیوێتى: بەداخەوە وازهێنان لە ناتۆ یارمەتیدەرمان نابێت بۆ دوورکەوتنەوە لە پابەندبوونە دەرەکییەکان، چونکە تورکیا و ئیسرائیل دواجار لە سوریا ڕووبەڕووى یەک دەبنەوە، ئێمە هاوپەیمانییەکە بەجێدەهێڵین بۆ ئەوەی پاڵپشتى ئیسرائیل بکەین.

هاوکات، پێشتر جۆ کێنت ڕایگەیاندبوو: ئێران ستراتیژی خۆی بە سەرکەوتوویی لەگەڵ هێرشەکانى ئەمریکا گونجاندووە، باڵادەستی بەدەستهێناوە.

دەشڵێت: هێرشهکانى ئەمریکا گەلى ئێرانى یەک دەنگ کرد و ڕێگەى بە تاران دا پێگە سەربازییەکانى خۆى بەهێز بکات .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.